به ڤیدیۆ.. دانپیادانانی ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره و ئاڵتونیان له ماڵه دراوسێكه‌یان دزی بوو
وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ده‌ستگیركرد كه هه‌ستابوون به بڕینی قاسه‌ی پاره‌ی ماڵه دراوسێكه‌یان كه 80 مسقاڵ ئاڵتوون و 10 هه‌زار دۆلار و ڤیزا كارتێكی تیادا بووه.
پۆلیسی هه‌ولێر له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كه‌له په‌یجی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: ئاگادار كرانه‌وه له لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه كه پیشه‌ی پزیشكه‌و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانه له هه‌ولێر، پێی راگه‌یاندن كه دزی له ماڵه‌كه‌ی كراوه.
نه‌قیب باساك فه‌ره‌ج، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه ماڵه‌كه‌ی بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و هاوڵاتییه ماوه‌ی سێ رۆژبوو ماڵه‌كه‌ی چۆڵكردبوو، قاسه‌یه‌كی له‌ماڵه‌كه‌یدا هه‌بووه كه 80 مسقاڵ ئاڵتوون و بڕی 10 هه‌زار دۆلار له‌گه‌ڵ ڤیزا كارتێك كه بڕی 11 هه‌زار دۆلاری له‌سه‌ر بووه دزراوه".
ئه‌و نه‌قیبه‌ی پۆلیس ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "دوای پشكنین بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و قاسه‌یه‌ی له‌و هاوڵاتییه دزراوه به‌سه‌ربانی ماڵه‌كه‌یاندا براوه بۆ سه‌ربانی ماڵێكی دیكه، بۆیه بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و دزییه له‌ناو ئه‌و ماڵانه‌ی دراوسێ تێنه‌په‌ڕیوه".
دەقی دانپیانانی ئەو دوو تۆمەتبارەی کە هەڵسابوون بە دزینی بڕێکی زۆر پارە و زێڕ لە دراوسێکەی خۆیان لە گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێر..
Posted by Hawler Police on Thursday, August 17, 2017
AM:08:58:18/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5441
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت