مێرمنداڵێك به تۆمه‌تی دزی كردن ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایده‌كات، پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر و پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر مێرمنداڵێكیان به تۆمه‌تی دزینی پاره‌و مۆبایل ده‌ستگیركردووه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر به هاوكاری له‌گه‌ڵ پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر مێرمنداڵێكیان به ناوی (س. س. ش) ته‌مه‌ن 14 ساڵ، دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ده‌ستگیر كرد كه هه‌ستاوه به دزینی پاره و مۆبایل.
ئه‌وه‌ش هاتووه: پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا و به وته‌ی خۆشی چه‌ند جارێكی تریش له ناو بازاڕ دزی له دوكانه‌كان كردووه، به بڕیاری دادگا و به مادده‌ی 444 له یاسایی سزادانی عیراق به‌ند كراوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌مه.
PM:02:48:09/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4405
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت