له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر باره‌گایه‌كی كۆمه‌ڵه
وێستگه نیوز ـ
حزبی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی ئێران رایگه‌یاند، كه به فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان هێرشكراوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كیان له ناوچه‌ی هه‌ڵگوردیان، به‌ڵام زیانی گیانی به دواوه نه‌بووه.
ماڵپه‌ری فه‌رمی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی ئێران له هه‌واڵیكیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: "پێشنیوەرۆ ئەمرۆ پێنجشەممە 20ی پوشپەڕ و 11ی ته‌مموزی 2019، هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە فڕۆكەی بێ فرۆكەوان بۆردومانی یەكێك لە بنكەكانی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵەیان لە ناوچەی هەڵگوردیان كرد".
ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه: "بەپێی زانیارییەكان بە خۆشییەوە لەو بۆردومانەدا هیچ زیانێكی گیانی بەر هێزی پێشمەرگە نەكەوتووە‌و هەموو هاوڕێیانمان سەلامەتن".
ئه‌وه‌ش هاتووه: "له ئێستادا بۆردومانی ناوچەی هەڵگورد لەلایەن تۆپخانەكانی ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه".
به‌پێی زانیارییه‌كان پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه برینداربووه.
هــ. ر
PM:12:30:11/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 9104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت