كۆمهڵه گیان له دهستدانی دوو پێشمهرگهی خۆی له مهریوان راگهیهند
وێستگه نیوز ـ
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران گیان لەدەستدانی دوو پێشمەرگەی خۆی لە دەورووبەری مەریوان راگەیاند.
بە پێی راگەیەندراوێکی كۆمهڵهی شۆڕشگێڕی زهحمهتكێشانی كوردستانی ئێران، كه له پێگهی فەرمی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، کۆمەڵە تێکهەڵچوونی چەکداریی تیمێک لە پێشمەرگەکانی خۆی لەگەڵ سوپای پاسداران لەمەریوان پشتڕاست کردووەتەوە.
رۆژی 25ی ئهم مانگه، ههواڵی ئهوه بڵاوكرایهوه كه گرووپێکی سەر یەکێک لە حزبە کوردستانییەکان لە نێوان گوندەکانی کاڵ و لە ژێری مەریوان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی سوپای پاسداران و لەئاکامدا دوو پێشمەرگە، کە دەوترێت پێشمەرگەی حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بوون، گیانیان لە دەست داوە.
لە راگەیەندراوی کۆمەڵەدا ئاماژە بە وردەکاری ئەو شەڕە نەکراوە و تەنیا باس لەوە کراوە کە دوو پێشمەرگەی ئەو حزبە بەناوەکانی ئەرسەلان جەوزەک، خەڵکی بۆکان و پەرویز عەبدی، خەڵکی مەریوان گیانیان لە دەست داوە.
هــ. ر
PM:02:21:27/08/2018
ئهم بابهته 4848
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت