بۆمبێك له نزیک بارەگاکانی کۆمەڵە لە زڕگوێز پوچه‌ڵكرایه‌وه
وێستگه نیوز ـ
په‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان (كۆمه‌ڵه) رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، بۆمبێك له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌مپه‌كه‌یان و نزیک بارەگاکانیان له زڕگوێز بۆمبێك دانراوه، دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆمبه‌كه پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
ئیدریسی كولاح دوزی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له باره‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له زڕگوێز به بۆنه‌ی ساڵی نوێوه به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌بوو، به‌ڵام دواتر براده‌ران ئاگاداری‌یان كردین كه‌له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی كه لاده‌دات بۆ كامپه‌كه بۆمبێك دانراوه.
وتیشی: "ئێمه‌ش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان له ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگادار كرده‌وه و ئه‌وانیش به سوپاسه‌وه هاتن به ده‌م داواكه‌مانه‌وه و بۆمبه‌كه‌یان پوچه‌ڵ كرده‌وه، مه‌ترسی بۆمبه‌كه ره‌وییه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئێمه حزبێكی سیاسین و ئه‌م كارانه ته‌نیا به كاری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌زانین، چونكه پێشتریش له‌ناو ئۆردوگاكه بۆمبی خراپتری داناوه، به‌ڵام ئه‌وانیش پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه".
هــ. ر
PM:08:37:30/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت