شه‌وی رابردوو شەڕە تەقە لە نێوان هەردوو باڵەکەی کۆمەڵە روویدا
وێستگه نیوز ـ
شه‌وی رابردوو له گوندی زڕگوێزی سنووری پارێزگای سلێمانی شه‌ڕه ته‌قه له نێوان هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕش گێڕی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان روویدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، شه‌وی رابردوو له گوندی زڕگوێزی سه‌ر پارێزگای سلێمانی پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی كوردستان هێرشان كردووه‌ته سه‌ریه‌ك و شه‌ڕه ته‌قه له نێوانیاندا روویداوه.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و هێزی ئه‌منی كه‌وتوونه‌ته نێوانیانه‌وه دۆخه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه.
وێستگه نیوز، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه له زڕگوێز زانیویه‌تی كه ئێستا دۆخه‌كه ئارامه و هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه له باره‌گاكانی خۆیانن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مریكاو ئێران په‌یوه‌ندییه‌كانیان به دووڕیانێكی ترسناكدا تێده‌په‌ڕێت، هاوكاتیش هێزه ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كان خه‌ریكی خۆرێكخستنه‌وه‌ن له‌و بواره‌شدا هێزه كوردییه‌كانی تر چالاكییه‌كانیان له سنووری پارێزگا كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چڕكردووه‌ته‌وه و چه‌ند چالاكییه‌كیان له ناوچه كوردییه‌كان ئه‌نجامداوه.
هــ. ر
AM:11:34:30/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 9776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت