كۆمەڵە: هێزە عیراقییەكان دوو پێشمەرگەیان دەستگیركردوین

‌دوو پێشمەرگەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رایدەگەیەنێت كە نزیکەی مانگێکە دوو پێشمەرگەی هێزەكانیان لەلایەن هێزە عیراقییەکانەوە دەستگیرکراون.


سکرتاریەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە راگەیاندراوێکدا ئەوەیخستەڕوو كە: "رۆژی 17ی نۆڤەمبەری 20017، دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە لە کاتی چوونیان لە سلێمانییەوە بۆ ھەولێر بە ھەڵە بە بازگەیەکی ھێزە عیراقییەکان لە نزیک کەرکوکدا تێپەڕیون و لە لایەن ئەو ھێزانەوە دەستگیرکراون".

راشیگەیاند "کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ ھەر لە یەکەم ساتەکانی ئەم رووداوەوە لە رێگەی دام و دەزگاکانی پێوەندیدار لە کوردستانی باشوور، لە ھەوڵی ئازادکردنی ئەم پێشمەرگانەی دایە".

جەختیشدەكاتەوە "ئەو پێشمەرگانە ھیچ یاسایەکی ھەرێمی کوردستان و یا خود ھیچ یاسایەکی عیراقیان پێشێل نەکردووە و ھیچ پاساوێکیش بۆ دەستگیرییان نییە و دەبێت ئازاد بکرێن".

سکرتاریەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان راشیگەیاند كە لە ھەوڵەکانیان بۆ رزگاركردنی ئەو دوو پێشمەرگەیەیان بەردەوام دەبن.

هــ. ر


AM:08:39:12/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو