سه‌عدی پیره‌ وه‌ڵامی فازڵ میرانی دایه‌وه‌

‌سەعدی پیرە

وێستگه‌ نیوز ـ
سەعدی پیرە وەڵامی فازڵ میرانی دەداتەوەکە لە وتبوی، "هەندێك لەبرادەرانی سەركردایەتی یەكێتی بە کاک سەعدی پیرەشەوە پێمان دەڵێن حەقە كاك مەسعود تەنیا وەك سەرۆكی پارتی نەبێ بەڵكو ببێتە مەرجەعی كوردستان‌و هەموومان".


سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیایی یەکێتی لە وەڵامی فازڵ میرانیدا بە دەنگەی ئەمریکای رایگەیاند: "من پێم وایە بەو شێوەیە مناقشە ناکرێت، مەسەلەی مەرجەع مەسەلەیەکی فەلسەفیە بە ئەمری ئیداری مەڕجەع دروست نابێت".

وتیشی: "کاک مەسعود پیاوێکی گەورەیە و دوای وەفاتی مام جەلال و کاک نەوشیروان لەو جیلە لەناو بزوتنەوە و سەرکردەکانمان ئەو (مه‌سعود بارزانی) لەو تەمەنە ماوە ئێمە هەموومان رێزی دەگرین و لەکۆبونەوەی دوو قۆڵیدا پێمان وت کە باشترە تۆ هەمومان کۆبکەیتەوە برا گەورایەتیەکە بکەی جا ئەگەر ئەوە بەشێوەیەکی تر بەکاربهێنرێت ئەوە لەکۆبونەوەی فراوانی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی بەسەرۆکایەتی کاک مەسعود وە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرۆکایەتی کاک کۆسرەت کرا، قسەکەش کاک کۆسرەت پێی وت، کە ئێمە پێویستە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو کێشانەی کەهەمانە جەنابت برا گەورایەتیەکە بکەی".

دەشڵێت: "ئێستاش من پێم وایە لێی بگەڕێین و هەوڵی ئەوە بدەین بەهەموو لایەکمان سود لەتواناکانی کاک مەسعود وەربگرین نەک ئێمە بێین خەریکی مونافسە بین، پارتی وابزانێت ئەگەر ئێمە قبوڵمان کرد کاک مەسعود لەبابەتێکدا بڕیار بدات لەبەر ئەوە نیه‌ پارتیە، نەخێر لەبەر ئەوەی کاک مەسعودە پێم وایە دەبێت پارتی یارمەتی کاک مەسعود بدات کە سەربکەوێت لەیەکێک لەو مهیمانەی-ی هەیەتی سەربکەوێت، خۆی لەخۆیدا ئەگەر کاک مەسعود ڕۆڵی برا گەورە ببینێت دەبێت یارمەتی بدات نەک هەڵە سودی لی ببینێت، بابەتەکان بەو شێوەیەیە نەک بەو شێوەیەی کە کاک فازڵ دەیڵێت ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "جەنابی مام جەلال و کاک نەوشیروان کۆچی دواییان کردووە، ئێستا مەیسعود بارزانی بەتەنها نەک وەزیفەی سیاسی وەزیفەیەی سیاسی کۆمەڵایەتی هەیە ."

سەعدی پیرە، وتوشیەتی، " نابێت مەسەلەی کەرکوک لێبگەڕێین لەبەر ئەوەی 16ی ئۆکتۆبەر، باشە 31ی ئابیش و دەیان مەسەلەی تریش ڕوییان داوە لە شەنگالیش کاتی خۆی ئەو کارەساتە گەورە ڕویدا، ئەو بابەتە فەرماندە سەربازییەکان تەحەمولی دەکەن، پێویستی بەلیژنەی لێکۆڵینەوەیە نەک ئێمە بچینە سەر تەلەفزیۆن و یەکتر تەخوین بکەین".

جەختی لەوەشکردوەتەوە، "حاڵەتی یەکەمجار نیە ئەو شتانە روودەدات، راستە ئەوان رکابەری یەکن بەس دوژمنی یەک نین بەخیانەت لەقەڵەمدانی یەکتر کاری دوژمنە، ئێستا لەسەر بابەتی کەرکوک کاک مەسعود دەتوانێت رۆڵ ببینێت کە بێت پارتی و یەکێتی کۆبکاتەوە و چارەسەرێک دابنێت کە بگونجێت لەگەڵ دۆخی یەکێتی لەکەرکوک وە چوارچێوەیەکیش دابنێت بۆ پێکەوە ئیش کردن".

هــ. ر


PM:11:34:26/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 14664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو