سهعدی پیره: خاوبوونهوه له ههڵوێستی چوار لایهنهكهدا ههیه
سەعدی پیرە
وێستگه نیوز ـ
وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، خاووبونەوە لە هەڵوێستی چوار لایەنەکە بەدی دەکرێت و یەکێتی و پارتیش ئامادەن سەردانیان بکەن تا گفتوگۆ لەسەر ئەو پڕۆژە هاوبەشەیان بکەن کە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان ئامادەیان کردووە.
سەعدی پیرە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، لە کۆتا بەیاننامەی چوار لایەنەکەدا خاوبوونەوە لە هەڵوێستەکانی پێشویاندا بەدیدەکرێت، ئەگەر ئەو چوار لایەنە ویستیان سەردانیان بکەن پێشوازییان لێدەکەن.
لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ، سەعدی پیرە دەڵێت، ڤیتۆیان لەسەر کەس نییە و هیچ لایەنێک پەراوێز ناخەن.
رۆژی 11ی ئەم مانگە هەر چوار لایەنی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هاوپەیمانی کۆبوونەوە و ئەنجامی هەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکانیان رەتکردەوە و جەختیشیان لەسەر ئەنجامدانی دیالۆگی نیشتمانی بەرپرسیارانە کردەوە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی ریشەیی بۆ قەیرانەکان.
هــ. ر
PM:01:56:14/08/2018
ئهم بابهته 2944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت