سه‌عدی پیره: له مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌به‌سترێت
سەعدی پیرە.. وتەبێژی یەکێتی
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جەمال
سه‌عدی پیره، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، له ئازاری ساڵی داهاتوودا یه‌كێتی كۆنگره ده‌به‌ستێت.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له جله‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالدا له ده‌باشان باسی وێستگه كاریگه‌ری مام جه‌لالی له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و په‌رۆشی خه‌ڵكی بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال كرد.
له باره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یانه‌وه سه‌عدی پیره رایگه‌یاند: "له دوای مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو تا كۆتایی مانگ یه‌كێتی كۆنگره‌ی چوارەمی خۆی ده‌به‌ستێت".
له باره‌ی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه‌وه، سه‌عدی پیره وتی: "ده‌بێت كاك كۆسره‌ت واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دیاری بكات و له‌سه‌ر ئه‌وه بیرێكی لێ بكاته‌وه".
له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له لایه‌ن ئه‌نجدومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌وه، سه‌عدی پیره وتی: "ئه‌و بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی رابردوو دراوه، ده‌مێنێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو رێكاره‌كان ته‌واو بكرێن، چونكه نابێت یه‌كێتی هه‌نگاوێك بهاوێت نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزب".
هــ. ر
PM:05:45:10/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 8816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت