خۆپیشاندەرانی بەسرە بەڵێنی بەردەوامی دەدەن
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکان
وێستگه نیوز ـ
خۆپیشاندان و ناڕەزاییە جەماوەرییەكان لەشاری بەسرە لەباشووری عیراق بەردەوامە، خۆپیشاندەران دووپاتیدەكەنەوە بەردەوام دەبن لەخۆپیشاندان تاوەكو داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێت.
عەلی عەبادی، وتەبێژی هەماهەنگكاری خۆپیشاندانەكانی بەسرە بڵاویكردەوە: خۆپیشاندانەكانی بەسرە ئاشتیانەیە و بەردەوام دەبێت تائەو كاتەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق داواكارییەكانیان جێ بەجێ دەكات.
وتیشی: "ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە سووكایەتی بەخۆپیشاندەران دەكات و ئاگاداركردنەوەیان بەرزكردوەتەوە بۆ حكومەتی ناوەندی و پارێزگاری بەسرە بۆ چارەسەركردنی تەواوی قەیرانەكانی پارێزگای بەسرە".
وتەبێژی هەماهەنگكاری خۆپیشاندانەكانی بەسرە ئاماژەی بەوەكرد: جەماوەری بەسرە داوای لابردنی پارێزگار و سڕكردنی ئەنجومەنی پارێزگا دەكەن لەگەڵ چارەسەركردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە لەپارێزگاكە و گۆڕینی كرێكارانی بیانی بەگەنجانی بەسرە.
عیراق سه‌ره‌ڕای داهاتێكی زۆری نه‌وت، به‌ڵام گه‌له‌كه‌ی به ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه عیراق یه‌كێك بێت له وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كان له ریزبه‌ندی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی جیهانی.
هــ. ر
AM:09:26:22/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت