هه‌زار حاڵه‌تی ژه‌هراوی بوون له بەسرە تۆمار كرا
نەخۆشخانەی فەیحای گشتی لە پارێزگای بەسرە- باشوری عیراق
وێستگه نیوزـ
ته‌ندروستیی پارێزگای به‌سره رایگه‌یاند به‌هۆی پیسبونی ئاوی خواردنه‌وه، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س ژه‌هراوی بون.
زیاد تارق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی به‌سره له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد: ئاوی به‌سره پیس بووه و به‌هۆیه‌وه هه‌زار حاڵه‌تی توشبون به نه‌خۆشییه به‌كتریاییه‌كان تۆمار كراوه، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ر كراون.
وتیشی توشبون به‌و نه‌خۆشییه به‌كتریاییانه ئازار له ناوچه‌ی سكی كه‌سی توشبوو دروست ده‌كات.
بەهۆی وشكه‌ساڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له توركیا و بنیادنانی به‌نداوی نوێ له‌سه‌ر روباری فورات، قه‌یرانی ئاو به‌رۆكی عیراقی گرتوه و به‌نداوه‌كانی توركیا وایكردوه كه عیراق له نیوه‌ی پشكی ئاوی خۆی بێبه‌ش بكات.
هه‌ربه‌هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی رابردوو ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی و هاوڵاتیان له‌دژی كه‌میی خزمه‌تگوزاری و نه‌بونی ئاوی خواردنه‌وه و كه‌میی كاره‌با، رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان.
PM:08:27:20/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3894
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت