فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی پارێزگاری به‌سره هه‌ڵوه‌شایه‌وه
پارێزگاری به‌سره
وێستگه نیوز –
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری به‌سره رایگه‌یاند كه ئه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌ی له‌سه‌ر سكاڵای لیوا روكن جاسم سه‌عدی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی شاره‌كه بۆ ناوبراو ده‌رچووبوو، هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "دادگا بڕیاری دا به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "بڕیاره‌كه دوای ئه‌وه دراوه كه عیدانی له‌به‌رده‌م دادگای كه‌رخ له به‌غدای پایته‌خت ئاماده‌بوو".
وتیشی: "پارێزگاری به‌سره له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا لێدوانی دا و به‌ڵگه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی شاره‌كه‌ی كردبوو، پێشكه‌شی دادگا كرد".
له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی رۆژی 8ی ئه‌یلولدا ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره، لیوا روكن جاسم سه‌عدی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كرد.
دوای دانیشتنه‌كه‌ش، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند كه به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندن سكاڵای له‌سه‌ر پارێزگاری به‌سره تۆماركرد، هه‌روه‌ك لیوا روكن جاسم سه‌عدی سكاڵای تۆمار كرد و به‌وهۆیه‌شه‌وه دادگایه‌كی پارێزگای دیاله فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ عیدانی ده‌ركرد.
PM:08:44:24/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت