بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌کۆیەو دەوروبەری روویدا
وێستگه نیوز ـ
به‌یانی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له سنوری كۆیه روویدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستانیش گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه ئاشكرا ده‌كات كه 3.1 پله‌ی رێخته‌ر بوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كاتژمێر 5:44 خوله‌ك بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوری 3.1 پله به‌پێوه‌ری رێكخته‌ر به‌قوڵایی هه‌شت كیلۆمه‌تر به‌دوری 22 كیلۆمه‌تر له‌كۆیه روویداوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌زیانی گیانی و مادی نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه بومه‌له‌رزه‌كه له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی سنوری قه‌زاكه هاوڵاتیان هه‌ستیان پێكردوه.
هــ. ر
AM:09:13:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت