ئاگادارییه‌كی گرنگ بۆ زه‌ره‌رمه‌ندبووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رانیه و قه‌ڵادزێَ
دیمەنێک لە بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رانیە
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مڕۆ زیاتر له 10 هاوڵاتی كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێوه زیانیان به‌ركه‌وتووه سه‌ردانیان كردوون بۆ تۆماركردنی قه‌باره‌ی زیانه‌كانیان، هاوڵاتیانیش ده‌توانن تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ردانی بنكه‌كانیان بكه‌ن.
رائید حسێن عه‌بدوڵا، وته‌بێژی پۆلیسی به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌رین ئاگادار كرانه‌وه به سه‌ردانی شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ و تۆماركردنی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی سه‌ردانیان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی زیانه‌كانیان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بنكه‌كانیان راسپاردووه بۆ سه‌ردانی شوێنه‌كان یان تۆماركردنی ناوی ئه‌و هاوڵاتییانه، ئه‌مڕۆش زیاتر له 10 هاوڵاتی سه‌ردانیان كردوون.
رائید حسێن وتی "تا رۆژی یه‌كشه‌ممه له سه‌ردانی شوێنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین و هاوڵاتیانیش ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن، چونكه رۆژی دووشه‌ممه راپۆرتی كۆتایی ئاماده ده‌كه‌ین، بۆیه هاوڵاتیان ده‌توانن رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ش سه‌ردانمان بكه‌ن و خۆیشمان سه‌ردانی شوێنه‌كان ده‌كه‌ین".
دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.3 پله به پێی پێوه‌ری رێخته‌ر له قه‌ڵادزی روویداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتبوو، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، رێكه‌وتی 2017/8/23 له كاتژمێر 04:42 خوله‌ك به كاتی هه‌ولێر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له دووری 6 كیلۆمه‌تر له قه‌ڵادزه‌وه به قوڵایی 10 كم به گوری 5.3 پله به پێی پێوه‌ری رێخته‌ر روویدا.
هه‌ر به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیانێكی زۆر به ماڵ و شوێنه گشتییه‌كانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین كه‌وت و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیش به برینداری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
PM:03:53:24/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت