بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئیتالیای هه‌ژاند
کاتی بومەلەرزەکە
وێستگه نیوزـ
شه‌وی رابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له دورگه‌ی ئیشیا-ی ئیالیای دا و به‌هۆیه‌وه ژنێك گیانی له‌ده‌ستدا و زیانی ماددیش به‌ر هه‌ندێك خانوبه‌ره‌ی دورگه‌كه كه‌وت.
بومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی چوار پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له ناوچه‌ی كاسامیكیولا-ی باكوری خۆرئاوای دورگه‌ی ئیشیا-ی گه‌شتیاریی داوه كه دورگه‌یه‌كی بچوكه و وێڕای گیانله‌ده‌ستدانی خانمێك، 25 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
دورگه‌ی ئیشیا بومه‌رزه‌ی زۆری لێداوه و به‌گوڕترینیشی ساڵی 1883 بووه كه پله‌كه‌ی به پێوه‌ری رێكخته‌ر گه‌یشتبووه 5.8 پله و به‌هۆیه‌وه زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌نجیلۆ بۆریلی، به‌رپرسی به‌رگریی شارستانی ئیتالیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند كه بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مجاره زیانی به هه‌ردوو ناوچه‌ی كاسامیكیولا و لاكۆ ئه‌مینۆ گه‌یاندووه و چه‌ند خانوبه‌ره‌یه‌كی له ناوچه‌یه‌ك ناوبراوی یه‌كه‌م روخاندووه و سێ كه‌سیش له‌ژێر داروپه‌ردووی خانوبه‌ره روخاوه‌كاندا ده‌رهێنراونه‌ته‌وه کە یەکێکیان منداڵ بووە.
هاوكات به‌رپرسانی ئیتالیا كه‌شتییه‌كی هه‌زار سه‌رنشینییان ئاماده كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی خوازیاربوون دورگه‌كه به‌جێبهێڵن.
AM:09:13:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت