زیانبه‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی راپه‌ڕین گه‌یشته 250 ماڵ
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نن تۆماركردنی ناوی ئه‌و ماڵانه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه گه‌یشته نزیكه‌ی 250 ماڵ.
رائید حسێن عه‌بدوڵا، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، تا رۆژی 31-8-2017 نزیكه‌ی 250 ماڵ ناویان تۆماركردووه كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام تائیستا نه‌توانراوه به ته‌واوی خه‌مڵاندنی زیانه‌كانیان بكرێت و بڕیاره دوای جه‌ژن پڕۆسه‌كه ته‌واو بكرێت.
پاشنیوه‌ڕۆی 23-8-2017 بومه‌له‌رزه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند، له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین كه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وت.
PM:03:22:01/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 16600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت