كاتی تۆماركردنی زیانبه‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی راپه‌ڕین درێژ كرایه‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و ماڵ و شوێنانه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه ده‌توانن تا رۆژی 31-8-2017 ناویان تۆمار بكه‌ن.
رائید حسێن عه‌بدوڵا، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، به‌هۆی زۆریی ئه‌و شوێنانه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه بڕیار دراوه تا رۆژی 31-8-2017 تۆماركردنی ناو به‌رده‌وام بێت.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین ئاشكراشیكرد تائێستا زیاتر له 200 كه‌س كه ماڵ و شوێنیان به‌ركه‌وتووه ناویان تۆمار كردووه.
پاشنیوه‌ڕۆی 23-8-2017 بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرته‌وه، له باشوریش زۆرترین زیان به‌ر ناوچه‌ی رانیه و قه‌ڵادزێ كه‌وت.
PM:04:16:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت