پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت له دهۆك دروست ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دامه‌زراندنی باڵاوگه‌یه‌كی گه‌وره‌و پێشكه‌وتووی نه‌وت له پارێزگای دهۆك ده‌رده‌كات و راوێژكارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمیش بۆ كاروباری وزه رایده‌گه‌یه‌نێت، كه دامه‌زراندنی ئه‌و پاڵاوگه‌یه چه‌ندین سوودی بۆ هه‌رێم هه‌یه.
بێوار خنسی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بۆ كاروباری وزه، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووه، "بەر لە ھاتنی شەڕی داعش بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوە بوو پاڵاوگەیەکی گەورەی نەوت لە سنووری پارێزگای دھۆک دابمەزرێت، پێم وایە لە ساڵی 2014 ـوە فەرمانی دامەزراندنی ئەو پاڵاوگەیە دەرچووە، بەڵام بەھۆی شەڕی تیرۆریستانی داعشەوە کارەکەی دوا کەوت".
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بۆ كاروباری وزه وتیشی: "ھەوڵ دەدرێت پیشەسازی لە نەوتدا بکرێت، لەبەر ئەوەی داھاتێکی زۆری بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و خەڵکیش دەبێت، ئەگەر ئێستا بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار بفرۆشین، بەڵام لە دوای پاڵاوتنی داھاتەکەی دەبێتە دوو بەرامبەر".
بێوار خنسی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "ھەبوونی پاڵاوگە ھەلی کار دەڕەخسێنێت بۆ ھاوڵاتیان و بەرھەمی ناوخۆ لە بەنزین پڕ دەکرێتەوە، ھەروەھا کێشەکانی وزە و گاز و نەوتی سپی و بەنزین و کارەباش بەوھۆیەوە چارەسەر دەکرێت".
راشیگه‌یاند: "پێم وایە ھەرێمی کوردستان پێویستی بە پاڵاوگەی پێشکەوتوو ھەیە، لەبەر ئەوەی رۆژانە پێویستی بە شەش ملیۆن لیتر بەنزین ھەیە، ئەوەش بەئاسانی بەدەست ھەرێمی کوردستان ناکەوێت".
لەبارەی شوێنی دروستکردنی پاڵاوگەکەوە، بێوار خنسی دەڵێت: "قەزای شێخان باشترین شوێنە بۆ دانانی پاڵاوگەیەکی نەوت، چونکە دەوروبەری شێخان ھەمووی کێلگەی نەوتە و ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سامانی نەوت و سوودی زۆری دەبێت".
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بازاڕی سووته‌مه‌نی داوه‌ته ده‌ست بازرگانان و كه‌رتی تایبه‌ت و هیچ پاڵپشتیه‌كی ناكات، بازرگانانی هێنانی سووته‌مه‌نیش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی هاوڵاتییانی هه‌رێم له وڵاتانی دراوسێوه به‌نزین و سووته‌مه‌نی هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن و به‌نرخی بازرگانی ده‌یفرۆشنه‌وه.
هــ. ر
AM:08:36:15/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت