نرخی نه‌وت و زێڕ زیاتر دابه‌زی
وێستگهنیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامن له نزمبوونه‌وه و بۆ ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له خوار 86 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی ئایاری 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به 85 دۆلار و 64 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنی به 86 دۆلار و 98سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 81 دۆلار و 19سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ به 82 دۆلار و 40 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی زێڕیش دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك ئۆنسه‌ی بۆ دوو هه‌زار و 287 دۆلار هاته خواره‌وه.
AM:08:48:01/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت