پێدانی سوتەمەنی بە ئۆتۆمبێلی حکومی رێکدەخرێتەوە
پێدانی سوتەمەنی بە ئۆتۆمبێلی حکومی رێکدەخرێتەوە
وێستگە نیوز ـ
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە پێدانی بەنزین بە سوتەمەنی حکومی رێک بخرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش کارتی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دروستدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە سامی جەلال، بەرێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: بەپێی رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەکی بۆ رێکخستەنەوەی دابەشکردنی سوتەمەنی بەسەر ئۆتۆمبێلە حکومیەکاندا دروستکرد.
وتیشی: "وەک وەزارەتی ناوخۆ زیاتر لە ساڵێکە کار لەسەرپێشنیازێک دەکات کە ئۆتۆمبێلی حکومی لە رێگای کارتی ئەلیکترۆنیەوە سوتەمەنی پێبدرێت".
سامی جەلال، روونیکردەوە: بەپێی پێداویستی مانگانە سوتەمنی بە هەر ئۆتۆمبێلێکی خزمەتگوزاری دەدرێت و بە هیچ شێوەیەک ناکرێت ئۆتۆمبێلێک لە جێگای ئۆتۆمبێلێکی تری حکومی سوتەمەنی پێبدرێت.
دەربارەی ئەگەری بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی حکومی لە دەرەوەی دهوامی فەرمانگەکان سامی جەلال، ئەوەی خستەروو: بۆ ئەو مەبەستە لەسەر هەر ئۆتۆمبێلێکی حکومی سێ لۆگۆی فەرمی لێدەدرێت، دوو لۆگۆ بۆ تەنیشتەکانی و یەکێکیان لەسەر بۆنیتی ئۆتۆمبێلەکە، ئەو لۆگۆیانەش ئەمنین و بەهیچ شێوەیەک ناکرێت لێبکرێنەوە.
لە ماوەی رابردوو خەرجی مانگانەی ئۆتۆمبێلی حکومی قورسایی خستبوەسەرشانی حکومەت لە کاتێکدا بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە لەدەرەوەی دەوامی فەرمی و بۆ مەبەستی کەسی سودیان لێوەردەگیرا.
PM:06:49:03/04/2019
ئهم بابهته 2284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت