نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه له نزم بوونه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامن له نزمبوونه‌وه و بۆ ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له خوار 87 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی نیسانی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به 86 دۆلار و 98 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنی به 87 دۆلار و 51 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 82 دۆلار و 40 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ به 83 دۆلار و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی زێڕیش دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك ئۆنسه‌ی بۆ دوو هه‌زار و 324 دۆلار هاته خواره‌وه.
AM:08:35:30/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت