ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ جاری دووه‌م بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكان ده‌كات
دانیشتنێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ جاری دووه‌م بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ده‌كات و داوای لێده‌كات رۆژی سێشه‌ممه 29ی ئابی 2017، ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بێت و روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌و رووه‌وه بدات، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كتنزاكانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و رێزی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه، به‌ڵام لای ئه‌وان متمانه‌ی پێنه‌دراوه تا لێی بسه‌ندرێته‌وه.
رێكه‌وت زه‌كی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "لەسەر دەستکاریکردنی خەسڵەتەکانی بەنزینی ھاوردەکراو لیژنەکەمان لە ئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ماوەی هه‌شت رۆژدا دوو جار بانگھێشتی بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانیمان کردووە بۆ ئـەوەی لەبەردەم ئـەنجومەن ئـامادەبێت و وەڵامی پرسیار‌و گومانەکانمان بداتەوە ئه‌مه‌ش بەپێی یاسای 3 ساڵی 2009) بەڵام ئـامادەی بەردەم ئـەنجومەن نابێت".
راشیگه‌یاند: "پێشتر لیژنەکامان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەی کرد و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكان ئـامادەنەبوو لەگەڵ لیژنەکەمان دا‌نیشێت، لەبری وەڵامی رەسمی ئـەو بەڕێوەبەرایەتیە بەداخەوە خاوەن کۆمپانیاکانی کە سوتەمەنی ھاوردە دەکەن پەیوەندیمان پێوەدەکەن".
رێكه‌وت زه‌كی وتیشی: "ئێمه ده‌پرسین ئـەو بێمنەتی و حساب نەکردنە بۆ ئـەنجومەن لەکوێوە ھاتووە؟ لەبەر ئـەوەیە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێی وتون ئـەنجومەنی پارێزگاش لاتانبدات ئـێمە دەتانھێڵینەوە؟ یان بەرپرسانی پشت ئـێوەو ئـەم بازرگانیە لەئـێمە بەھێزترن".
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، رێكه‌وت زه‌كی كه‌له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه وتی: "رۆژانە بەبەرچاوی ئـێمەوە بەنزینی کوالێتی خراپ بەبیانوی بەرزبونەوەی نرخی بەنزینەوە داخڵ دەکرێت كه (گومان دەکرێت بەرزکردنەوەی نرخ بۆ رەوایەتیدان بێت بەخراپی کوالێتی) رۆژانە بەبەرچاومانەوە ئـۆتۆمبێلی ھاوڵاتی دەسوتێت، باسی پێکەوەنانی سەروەتی ناشەرعی دەکرێت، بۆیە لێرە بەدواوە ھەموو رێگاکان لەبەردەم لیژنەکەمان کراوەیە بەوەرگرتنەوەی متمانە بە غیابی لە بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانیشەوە".
راشیگه‌یاند: "ئـەگەر ئـەوەش نەکرا لیژنەکەمان لەھۆڵی ئـەنجومەن مان دەگرێت بۆ ئـەوەی ھەموو خاوەن ویژدانێک بەتەنگ ژیان و تەندروستی ھاوڵاتیانی سلێمانی و گێڕانەوەی شکۆی ئـەنجومەنەوە بێت، ئەگەر ئـەوەشمان پێنەکرا کاری لیژنەکهمان ھەڵدەپەسێرین، داوا لەسەرۆکایەتی ئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکەین تا بەلاداخستنی ئـەم پرسە کۆبونەوەی ئـەنجومەن لەسەر ھیچ بابەتێکی دیکە نەکرێت".
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د حه‌سیب، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزكانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی باس ده‌كرێت كه گوایا به‌نزینی كوالێتی خراپ هاتووه‌ته سلێمانییه‌وه دووره له راستیه‌وه".
وتیشی: "من فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تم، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی متمانه‌ی پێنه‌داوم تا متمانه‌م لێبسه‌ننه‌وه".
ئه‌وه‌شی باسكرد، ئه‌وان له كاری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و هیچ شتێك نایانوه‌ستێنێت و به‌رده‌وام ده‌بن له پشكنینی به‌نزین.
PM:09:55:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3590
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت