وەزارەتی کارەبا بڕی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان ئاشکراکرد


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، بڕی 17 بۆ 18 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت و ئەوەش بە رەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زۆربوونی خواستە لەسەر کارەبا.

لە راگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی كاره‌با باسی لەوە کردووە، شەش کاتژمێرەکەی دیکە لە رێی موەلیدە ئەهلییەکانەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، بارودۆخی کارەبا و کارکردنی وێستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا هەڵسەنگێندراون و ئێستا بە تێکڕا سێ هه‌زار و 750  مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ پێنج هه‌زار مێگاوات بەرزبووەتەوە.

داواش لە هاوڵاتیان دەکات هاوکار بن لە کەمکردنەوەی زیادبەکارهێنانی کارەبا چونکە لە وەرزی هاویندا بارگرانییەکی زۆر دەکەوێتە سەر وێستگە و تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا.

هــ. ر


AM:10:54:13/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 10244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو