هۆشیار زێباری: كێشه‌ی یه‌كێتی كه‌ركوك نیه به‌ڵكو كێشه‌ی باڵه‌كانی هه‌یه
هۆشیار زێباری
وێستگه نیوز ـ
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستانكاری ئه‌و حزبه بوو له‌گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت، ده‌ڵێت، "بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی نامه‌دروس بوو هیوادارم ئه‌و هه‌ڵه‌یه راستبكرێته‌وه پێشتر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێككه‌وتبوین بڕیاری به‌شداری نه‌كردنیان له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌ری سوڕماندین".
ده‌شڵێت: "كێشه‌ی یه‌كێتی و هۆكاری به‌شداری نه‌كردنیان له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌ركوك نیه، به‌ڵكو دیاره هێشتا كێشه له‌نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی هه‌یه ده‌یانه‌وێت له رێگای ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه وه‌ك ره‌هینه‌یه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م باڵه و ئه‌و باڵه ره‌نگه هه‌موو یه‌كێتیه‌كان نه‌بێت به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌و باڵانه ده‌یانه‌وێت به‌شی خۆی زیاتر بپچڕێت".
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌نێوان ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان هه‌مانبوو ده‌بوو هه‌موو لایه‌ك ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بن و ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام جێگای سه‌رسوڕمان بوو و سه‌رمان سوڕما به‌ڕاستی كه له كۆتا ساتدا بڕیارێكی سیاسی هه‌بوو له‌ناو باڵه‌كانی یه‌كێتی كه‌به‌شداری نه‌كه‌ن، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی باش نه‌بوو به‌ڕاستی خه‌ڵكی كوردستان دوای ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌مانگی یانزه‌وه وه‌ك پارتی دانوستانمان كرد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان رێككه‌وتنی سیاسی-مان كرد رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تمان كرد".
هۆشیار زێباری ئه‌وه‌شی وت: "هه‌موو كێشه و نیگه‌رانیه‌كانی یه‌كێتی-مان وه‌رگرت به‌دڵێكی فراوان به‌ڵام به‌پێی ئه‌وله‌ویات، ئه‌وله‌ویه‌تی یه‌كه‌م ده‌بێت پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار بكرێت و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت، هه‌ركاتێك حكومه‌تیش پێكهات ئه‌وكاته بابه‌تی پارێزگاری كه‌ركوكه، دواتر كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدایه یان هه‌رێم و به‌غدایه ئه‌مانه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێن به‌ڵام كتوپڕ به‌وجۆره به‌ڕاستی وای بۆده‌چم بڕیارێكی نامه‌دروس بوو له‌براده‌رانی یه‌كێتی له‌م كاته‌دا كه له‌پڕۆسه‌ی دیموكراسی هه‌رێم كه‌مبكرێته‌وه به‌ڵام پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت ئومێده‌وارم به‌هاوكاری هه‌موو لایه‌ك ئه‌و هه‌ڵه‌یه راست بكرێته‌وه چونكه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێته چه‌ترێك بۆ هه‌موو هێزه‌كان كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه كه پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هه‌ڵوێستی یه‌كێتی نه‌زانیوه تا رۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌و رووه‌وه وتی: "تا ئه‌و به‌یانیه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان براده‌رانی ئێمه له‌سه‌ر خه‌تبوون له‌په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی بڕیاره‌كه ئه‌وه‌بوو كه‌ده‌چنه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن تا دوا سات لێدانی زه‌نگی ده‌ستپێكردنی دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌وكات وتیان ئێمه بڕیارمان له مه‌كته‌بی سیاسیه‌وه بۆ هاتووه كه‌به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه نه‌كه‌ین".
هۆشیار زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "كاتێك ئه‌وان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی كۆبونه‌ته‌وه گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن و له‌سلێمانی به ئاماده‌بونی به‌ڕێزان كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ كه‌من خۆم له‌و كۆبونه‌وه‌یه بوم له‌گه‌ڵ براده‌رانی سه‌ركردایه‌تی هیچ باسی ئه‌وه‌نه‌بوو كه‌به‌شداری نه‌كه‌ن هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چوون كه‌به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه بكه‌ن، چونكه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كرا و رێككه‌وتن كرا".
به‌بڕوای زێباری، هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی یه‌كێتی له دانیشتنی متمانه‌دان به‌سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ "كێشه‌ی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی" ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ك كه‌ركوك، وتیشی: "دیاره هێشتا كێشه له‌نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی هه‌یه ده‌یانه‌وێت له رێگای ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه وه‌ك ره‌هینه‌یه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م باڵه و ئه‌و باڵه كه ئه‌مه نه‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و نه‌هی خه‌ڵكی كوردستان نه‌هی هیچ لایه‌كی تێدا نیه".
هۆشیار زێباری ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی كێشه‌ی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتیه كه ره‌نگه هه‌موو یه‌كێتیه‌كان نه‌بێت به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌و باڵانه ده‌یانه‌وێت به‌شی خۆی زیاتر بپچڕێت، ئه‌گه‌رنا كێشه‌ی كه‌ركوك نیه چونكه كه‌ركوك به‌ته‌نها ئێمه و یه‌كێتی ناتوانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین به‌ڵكو له‌كه‌ركوك عه‌ره‌ب و توركمان هه‌یه جگه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی عیراقیشه‌وه هه‌یه".
سه‌باره‌ت به كه‌ركوكیش زێباری وتی: "رێككه‌وتنه‌كه به پله‌به‌ندی كراوه واته ئه‌وله‌ویه‌ت دراوه‌ته شته‌كان، پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وله‌ویه‌ت و گرنگتره له رێككه‌وتنێكی نا مه‌عروف له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پارێزگاری كه‌ركوك كه دیاریش نیه هه‌تا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه رێككه‌وتبوین له‌نێوان جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و كاك كۆسره‌ت-ه‌وه له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی خۆیانمان بیستووه كه براده‌رێكی خۆیان فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر بكه‌نه پارێزگار، به‌ڵام دیاره له‌نێوانی خۆیان رێكنه‌كه‌وتوون هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌مابوو كه‌چاره‌سه‌رمان نه‌كردبێت".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا وه‌ك خۆت ده‌ڵێی ئه‌مه كێشه‌ی "باڵه‌كانی" یه‌كێتیه بۆ پچڕینی به‌شی زیاتر پارتی ئاماده‌یه ببێته سوته‌مه‌نی ئه‌و شه‌ڕه پێكهێنانی حكومه‌ت دوابخات؟
زێباری ده‌ڵێت: "ئێمه پێمان ناخۆشه، چونكه ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كه‌ین وه‌ك هاوبه‌شێكی راسته‌قینه ڕێككه‌وتنێكی سیاسی-مان له‌گه‌ڵ هه‌موو باڵه‌كان كردووه مه‌شروعیه‌تی یه‌كێتی له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسیدایه، خۆزگه مام جه‌لال هێشتا ساغ بووایه و له‌ژیاندا بووایه یاخود سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌ك بۆچوون بونایه به‌ڵام ئێمه واقیعین و عه‌مه‌لین، به‌ڵام به بۆچونی من ئینشائه‌ڵا ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌رده‌كرێت".
هۆشیار زێباری، ئه‌وه‌شی وت: "پڕۆسه‌ی سیاسی و حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ستێنین ناكرێت بكرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك چونكه ئه‌وه موڵكی میلله‌تی كورده، زۆر زۆر "ته‌حه‌مولمان كرد ئاراممان گرت" به‌ڵام ئیتر پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت پاش دیاریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی حكومه‌ت له فراكسیۆنی براوه"پارتی دیموكراتی كوردستان" راده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و پاش كه‌متر له‌مانگێك حكومه‌تی نوێی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت".
واته ئێوه به‌پێی ئه‌و به‌روارانه‌ی داتان ناوه پڕۆسه‌كان (سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، و پێكهێنانی حكومه‌ت) به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن؟
زێباری جه‌ختی كرده‌وه، "زۆر ئاراممان گرت زیاتر له‌شه‌ش مانگ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هه‌ر سوربوو له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردن ئه‌وا پڕۆسه‌كه راناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت با ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئاماده‌ن به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكه‌ن".
راشیگه‌یاند، "دانراوه تا پێش كۆتایی مانگی شه‌ش حكومه‌ت پێكبهێنرێت".
هــ. ر
AM:09:54:30/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت