ژنێك ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
ژنێکی خەڵکی پیرانشار کە هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشتر بە هۆی تەقینەوەی مینەوە قاچێكی لە دەست دابوو، ئاگری لە جه‌ستەی خۆی بەردا و به هۆری زۆری رێژه‌ی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشەممە 15ی ئایاری 2019، ژنێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی پرشنگ ساڵحی، بە هۆی قوڵی برینەکانیەوە و زۆر بوونی رێژەی سووتانه‌كه‌ی بە هۆی خۆسووتاندنەوە، لەیەکێک لە ناوەندە پزیشكییه‌كانی شاری ئورمیە گیانی لە دەست دا.
ده‌شڵێت: "پرشنگ ساڵحی تەمەن 40 ساڵ هه‌فتەی رابردوو بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو".
هاوكات ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنا بوه‌وه كه "هاوژینی پرشنگ بەناوی ئەبووبەکر ئارمکان، حه‌وت ساڵ ده‌بێت بە هۆی تەقینەوەی منیەوە قاچێکی لە دەست دابوو".
هــ. ر
PM:11:07:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 11352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت