گه‌نجێك له یه‌كه‌م شه‌وی كۆڵبه‌ریدا خنكا
ئەو رووبارەی گەنجەکەی تیادا خنکا
وێستگه نیوز ـ
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، گه‌نجێكی خەڵکی شاری شنۆ کە بە هۆی هەژارییه‌وه ناچار ببوو روو لە کۆڵبەری بکات، لە یەکەم شەوی کۆڵبەری لە رووباری گادەری خنکا.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 14ی ئایاری 2019، کاسبکارێکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ئارام زەردە شوانە، لە کاتی کۆڵبەری لە رووباری گادەری شنۆ خنکا.
ئه‌وه‌شی وتووه: ئارام 17 ساڵ تەمەنی هەبووە و بۆ یەکەم جار کە لەبەر قەرز و هەژاری هێسترێکی بە کرێ گرتووە و رووی کردووەتە کۆڵبەری و نزیک پردی ئایشە خان لە لە سەر چەمی گادەر بربووەتەوە ناو ئاو و خنکاوە".
"ئەو کۆڵبەرە 17 ساڵانە خەڵکی گوندی گوندەوێڵە بووە و باوکی لە بەندیخانە دەستبەسەرە و بە هۆی هەژاری پەنای بردووەتە کاری کۆڵبەری"، رێكخراوه‌كه وای نووسیوه.
پیشه‌ی كۆڵبه‌ری له ئێران یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین پیشه‌كانی ئه‌و وڵاته و ساڵانه به ده‌یان كوردی كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌كوژرێن.
هــ. ر
PM:09:36:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت