سەلاحەدین بەهادین: سیاسەت بۆ خزمەتکردنی خەڵک بەکاردەهێنین نەک پێچەوانەکەی

‌سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو

وێستگه‌ نیوز ـ

سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، خاڵی جیاواز و جیاکەرەوەی یەکگرتوو ئه‌وه‌یه‌ وردبینانە و حەکیمانە مامەڵە لەگەڵ رووداو پێشهاتەکاندا دەکات، ده‌شڵێت: "یەکگرتوو سیاسەت بۆ خزمەت کردنی خەڵک بەکاردەهێنێت نەک پێچەوانەکەی".


ئه‌م وتانه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەندی کەرکوکی حزبه‌كه‌ی هات کە پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ شەممە 27ی نیسانی 2019 ئەنجامیدا.

سه‌لاحه‌دین به‌هادین راشیگه‌یاند: لەگەڵ ئەوەی رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق زوڵم و ستەمی زۆریان لە کەرکوک و کەرکویەکانی کردووە، جێگای داخیشە کە ململانێی ناشەریفانەی هەردوو هێزی دەسەڵات کەرکوکی بەم دۆخەی ئێستا گەیاندووە.

وتیشی: "پێویستیشە بەرپرسان لە ئاست چارەسەری بە پەلەی دۆخی کەرکوک بن".


PM:08:08:27/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 3240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو