سه‌لاحه‌دین به‌هادین: هه‌نگاو بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌نێین
سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
وێستگه نیوزـ
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌دوای سه‌ردانێكی بۆ توركیا رایگه‌یاند كه بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی توركیایان بینیووه و هه‌نگاو ده‌نێن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی تشرینی دووه‌می 2017، سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له توركیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد و رایگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه.
سه‌لاحه‌دین به‌هادین رایگه‌یاند كه له دیدارێكی چه‌ند رۆژی‌دا بۆ توركیا چاوی به بڕیاربه‌ده‌ست و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته و پەرلەمانتاران و کەسانی سەربە ئاکەپەش-ی بینیووه و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌شی دڵخۆشكه‌ره، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌سه‌ر پێشهاته‌كان بیرورایان ئاڵوگۆڕكردووه به‌تایبه‌ت ئه‌و سارد و سڕی و لێكدابڕانه‌ی كه له‌نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان دروستبووه، چونكه توركیا دراوسێ و دۆسته و نابێت دابڕان دروست ببێت.
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان راشیگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بووه و پرۆسه‌ی ئارامكردنه‌وه و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌بێت به‌رده‌وام بێت و له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ زمانی گفتوگۆ به‌كاربهێنرێت، وتیشی ئه‌وه‌ی كه كرا (ریفراندۆم) گوزارشت كردن بوو له بوون، ئه‌مه‌ش خه‌تا نییه، به‌ڵام ئه‌مه گه‌یشته ئه‌وه‌ی دابڕان دروست ببێت.
وتیشی: "وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌كاربهێنن و له ئه‌وه‌شمان له توركیاوه ده‌ستپَێكرد و گه‌شتبینیشی ده‌ربری كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌ره‌وپیشچوون هه‌یه، چۆن ئامادەبوین بۆ ریفراندۆم، ئاواش ئامادەین بە دەرئەنجامەکانی و لە هەموو کارێکی چاکدا خۆمان بە بەرپرس دەبینینن و حەز دەکەین بەشداربین، سوپاس بۆ خواش لە هەموو فێڵکردن و خیانەتێکیش بەدورین."
ر.ع
PM:06:11:28/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت