سه‌لاحه‌دین به‌هادین فه‌رمانیدا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر دوو ده‌زگای میدیایی تۆمار بكرێت
سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
وێستگه نیوز ـ
نووسینگه‌ی سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، فه‌رماندراوه به تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌شیر و سوكایه‌تی به حزبه‌كه‌یان و ره‌مزه‌كانی ده‌كه‌ن تۆمار ده‌كه‌ن و چیدی بێده‌نگ نابن.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه هاتووه: "له‌م رۆژانه‌دا هه‌ڵمه‌تێكی پێشێلكاری و ده‌م درێژی بۆ سه‌ر یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ره‌مزه‌كانی به‌دی ده‌كرێت، له‌روانگه‌ی رێگرتن له پلانی پشێوی و چه‌واشه‌كاری و له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی جه‌نابی ئه‌مینداری گشتی و ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن تیمی یاسایی حزبی راسپاردووه كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ر سه‌ركه‌شی و ته‌شهیر و سنور به‌زاندنێك تۆمار بكات".
راشیگه‌یاندووه: "وه‌ك نمونه به مافی یاسایی خۆمانی ده‌زانین سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌زگای میدیایی (ژیان) و (لڤین) تۆمار بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و ناوزراندن و پێشێلكارییه‌ی ئه‌نجامیانداوه له ژماره 20 له به‌رواری 19/11/2017 رۆژی یه‌كشه‌ممه رۆژنامه‌ی (ژیان) و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كاری له ماڵپه‌ری (لڤین) له رۆژی 19/11/2017، به دڵنیایی یه‌وه یه‌كگرتوو له مافی خۆی خۆش نابێت و به یاسا سه‌روه‌ری و دادگا ده‌م و قه‌ڵه‌می ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌به‌ستێته‌وه كه سنور ده‌به‌زێنن و كاسبی به یاری كردن به حورمه‌ت و حه‌ره‌می كه‌سایه‌تی سه‌ركرده‌كانی یه‌وه ده‌كه‌ن".
هــ. ر
AM:11:16:20/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 32356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت