هاوڵاتییهكی كورد له سێداره درا
هاوڵاتییهكی كورد له سێداره درا
وێستگه نیوز ـ
سزای له سێدارەی هاوڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی وهكیل ئابادی ناوەندیی شاری مەشهەد بەڕێوەچوو.
رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، بڵاویكردهوه: رۆژی دووشەممە 22ی نیسانی 2019، حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی وەکیل ئابادی شاری مەشهەد بەڕێوەچووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاوڵاتییە کوردە بە ناوی رەزا خەڵکی شاری فارووج سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور بووە.
رەزا شەش ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر كرابوو، دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای له سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی هەفتەی رابردوودا شەش هاوڵاتی کورد لە شارەکانی زەنجان، کرماشان، ئیلام و مەشهەد لەسێدارە دراون.
هــ. ر
AM:08:41:25/04/2019
ئهم بابهته 1844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت