لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای راگرتنی سزای له‌ سێدارەی سێ مێرمنداڵی کوردی کرد

‌ئەو سێ مێردمنداڵە چاوەڕوانی سزای لە سێدارە دەکەن

وێستگه‌ نیوز ـ
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە بەرپرسانی ئێرانی کرد کە هەرچی زووتر سزای له‌ سێدارەی سێ مێرمنداڵی کورد کە کاتێک تەمەنیان کەمتر لە 18 ساڵ بووە، تووشی تاوان بوون رابگریت.


بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەمەد کەلهوڕ، لە بەندیخانەی برووجێردی لوڕسستان، بەرزان نەسروڵڵا زادە، لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج و شایان سەعیدپوور، لە بەندیخانەی سەقز  کە لەکاتی منداڵی تووشی تاوان بوون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، ئێستا مەترسی جێبەجێ کردنی سزاکانیان لە ئارادایە.

ساڵح حیجازی، جێگری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوبارەوە ڕایگەیاندووە: "بەرپرسانی ئێرانی دەبێت هەرچی زووتره‌ بۆ رزگارکردنی گیانی ئەو سێ لاوە هەوڵ بدەن، لەئەگەری جێبەجێ کردنی ئەو سزایانە، بەرپرسانی ئێرانی بۆ جارێکی دیکە مافەکانی منداڵان بەشێوەیەکی بەرچاو پێشێل دەکەن، چونكه‌ یاسا نێودەوڵەتییەکان لەسێدارەدانی ئەوانەی کە لەکاتی ئەنجامدانی تاوان تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بووە بە هەموو شێوەیەک رەتدەکاتەوە".

بەرزان بەسروڵڵازادە، بەندکراوی کورد کە خەڵکی شاری سنە و ئێستا 26 ساڵ تەمەنی هەیە، هه‌شت ساڵ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر لە حاڵێکدا تەمەنی ژێر 18 ساڵ بوو لە لایەن لقی 28ی دادگای شۆڕشەوە بە تۆمەتی محاربە (دژایەتی خودا) سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

لەئێستادا 20 منداڵی کورد چاوەڕوانی حوکمی سێدارە دەکەن کە سەرجەمیان لەکاتێکدا ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپێندراوە تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بووە.

لەماوەی ساڵی 2018 دا زەیەب سکانوەند کە لە منداڵی تووشی تاوان بوو، لەسێدارە دراوە و سزای سێدارەی پێنج منداڵی کوردیش دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان هەڵوەشایەوە.

هــ. ر


PM:09:23:23/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 4124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو