هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی جوانڕۆ سزای له سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا
وێستگه نیوز ـ
هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای، کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له رێكخراوی داعش سزای له سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە.
بەپێی راپۆرتێک کە لە ناو بەندیخانەی دێزڵ‌ئاوای کرماشانەوە گه‌یشتووه‌ته رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، هاوڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی مه‌هدی ئەسغەرزادە، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای له سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مه‌هدی ئەسغەرزادە مانگی گەلاوێژی 2016، دوای تێکهەڵچوونێکی هێزەكانی سوپای پاسداران لەگەڵ گرووپێکی چەکداری کە ئەوان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد داعش بوون، دەستبەسەر کراوە.
مه‌هدی ئەسغەرزادە دوای دەستبەسەر کرانی لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای له سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و ئێستا لە بەندی ئەمنیەتی بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان راگیراوە.
هــ. ر
AM:08:41:20/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت