له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا له‌ ئێران 244 كه‌س له‌ سێداره‌ دراون


وێستگه‌ نیوز
بە پشتبەستن بە ئاماری دوو ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان و ئێران، ساڵی رابردوو 63 هاوڵاتیی کورد لەسێدارە دراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری هەوڵدەریی هێرانا، لەماوەی 20ی ئازاری 2018 تا 20ی ئازاری 2019، لانیکەم 244 هاوڵاتی لە ئێران لەسێدارە دراون کە سزای 17 کەسیان لە پێش چاوی خەڵک جێبەجێ کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، پێشتر رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو پێشتر راپۆرتێکی بڵاو کردبووە کە لەو ساڵەدا 63 هاوڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ئەو دوو رێکخراوەی مافی مرۆڤ، 26٪ی کۆی ئەو هاوڵاتییانەی کە لەئێران لەسێدارە دراون، هاوڵاتیی کورد بوون.

هــ. ر


PM:05:58:22/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو