سزای له‌ سێداره‌ی گه‌نجێكی سه‌قزی په‌سه‌ند كرا

‌شایان سەعیدپوور

وێستگه‌ نیوز ـ
دیوانی بەرزی وڵاتی ئێران سزای له‌ سێدارەی شایان سەعیدپوور، خەڵکی سەقزی پەسەند کردەوە و ئەو سزایە بە پارێزەرەکی راگەیەندراوە.


رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای له‌ سێدارەی لاوێکی سەقزی بە ناوی شایان سەعیدپوور کە بە تۆمەتی کوشتنی هاوڕێیەکی ئەو سزایه‌ی بەسەردا سەپابوو، لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پەسەند کراوە و بە فەرمی بە پارێزەرەکی راگەیەندراوە.

شایان سەعیدپوور، رۆژی سێشەممە 23ی ئۆكتۆبه‌ری 2018، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای تاوانەکانی پارێزگای سنەوە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای له‌ سێدارەی بەسەردا سەپێندرابو.

ئەو منداڵە تۆمەتبارە کە لەبەندیخانەی سنە راگیرابوو، ماوەی 10 رۆژە و دوای پەسەند کرانی سزاکەی گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز و ئێستا لەوێ دەستبەسەرە.

شایان سەعیدپوور، له‌ 16ی ئابی 2015، لە کاتێکدا تەمەنی نەگه‌یشتبووە 18 ساڵ هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سەقزی بە ناوی سلێمان ئازادی کوشتووە و لەوکاتەوە لە بەندیخانە راگیرابوو.

ناوبراو سەرەڕای ئەوەی تەمەنی نەگه‌یشتبووە 18 ساڵ بە پێی ئەو بەڵگانەی که‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ نەخۆشی دەروونی هەبووە و لە ژێر چاودێریی پزیشکدا بووە و تەنانەت چەندین جاریش هەوڵی خۆکوشتنی دابوو.

هــ. ر


AM:11:54:19/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو