هه‌فته‌ی داهاتوو رۆژێك پشووه
وێستگه نیوز ـ هەستیار
به‌پێی رۆژمێری پشووه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، رۆژی چوارشه‌ممه 1ی ئایاری 2019 پشووی فه‌رمی ده‌بێت له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، پارێزگاری سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بریارێك بۆ لابردنی ئه‌و پشووه نه‌دراوه.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌و باره‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی رۆژمێره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پشووه فه‌رمییه‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه، 1ی ئایاری 2019، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی جیهانیی كرێكارانه‌وه، پشووی فه‌رمی ده‌بێت له ته‌واوی ده‌زگاو دامه‌زراوه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی: "هه‌موو ساڵێك ئه‌و رۆژه كراوه‌ته پشووی فه‌رمی و له ساڵنامه‌ی پشووه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، هیچ بڕیارێكیش نییه بۆ لابردنی پشووه‌كه، هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش له‌و پشووه بكرێت، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌بێت".
PM:08:44:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 18020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت