مه‌لا به‌ختیار وه‌ڵامی سه‌له‌فییه‌كانی كوردستان ده‌داته‌وه‌

‌مەلا بەختیار

وێستگه‌ نیوز ـ

مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه‌ وه‌ڵامی سه‌له‌فییه‌كانی كوردستان ده‌داته‌وه‌.


مەلا بەختیار، له‌ په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "چوارەمین كۆنفرانسی دابڕان‌ و دووەمین كۆنفڕانسی فێمینزمی رۆشنگەری، كە سەركەوتووانە دەستیپێكردو كۆتاییشهات، توانی مشتومڕێكی نوێی ئەقڵانی‌ و فەلسەفی‌ و دیموكراسیانەش، لەسەر هەردوو وتاری دەستپێك‌ و كۆتایی سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان‌ و كۆی بابەتەكانی هەردوو كۆنفرانسەكە‌ و خەباتی نوێی رۆشنگەری لە كوردستان و چ لەناو و دەرەوەی كۆنفڕانس، بهێنێتە ئاراوە".

ده‌شڵێت: "هاوكات هەردوو جەمسەری سەلەفییەكانی كوردستانیش، توندڕەوەكان‌ و نەرمڕەوەكانیان، بەئاڕاستەیەكی نوێ‌‌ و زمانێكی جیاواز لە رابردوویان، لە رێگەی كەناڵەكانی میدیا‌و سۆشیال میدیاوە، باوەڕی خۆیان لەبارەی ئەم پرۆژە نوێیەی رۆشنگەرییەوە خستەڕوو".

ده‌شڵێت: "بۆیە وەك سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان، لە نزیكترین دەرفەتدا‌و لەڤیدیۆ پەیامێكدا، بەتایبەت لەوەڵامی یەكێك لەو سەلەفییانەدا، لەسایتی چاودێر‌و پەیجی تایبەتی لە فەیسبووك، شرۆڤەی رەهەندە نوێیەكانی ئەم تێزە فەلسەفەییە و پێویستی خەباتی رۆشنگەری لەكوردستاندا دەكات‌، تێڕوانین ‌و خوێندنەوە نوێیەكانی خۆی دەخاتەڕوو".

له‌ ماوه‌ی رابردوودا مه‌لا به‌ختیار له‌ كۆنفرانسی دابڕان هێرشی كرده‌ سه‌له‌فه‌ییه‌كانی كوردستان و دواتریش د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د، ناسراو به‌ عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی له‌ دیدارێكدا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار دیبه‌ت ئه‌نجام بدات.


PM:02:28:19/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 8356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو