شاندی باڵای یه‌كێتی و پارتی له سلێمانی كۆده‌بنه‌وه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 19ی ئازاری 2019، شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە سلێمانی کۆدەبنەوە.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بە وێستگه نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ شاندی دانووستانکاری پارتی و یه‌كێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ له سلێمانی كۆده‌بنه‌وه.
راشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌بێت له سلێمانی و پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت تاووتوێ ده‌كرێت.
پێشتر لە 5ی شوباتی ئەمساڵ پارتی و یەكێتی لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتبوون، بەڵام رێككەوتنەكە نەچووە بواری جێبەجێكردنەوە، دواتر لە 4ی ئازاری 2019، پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و رێککەوتنێکی سیاسی‌یان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ واژۆ کرد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی زیاتر له 170 رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا تێپه‌ڕیوه و هێشتا حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه.
هــ. ر
AM:09:37:19/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت