هێمن ههورامی: ئهمڕۆ پارتی و یهكێتی كۆبوونهوهیهكی گرنگ ئهنجام دهدهن
وێستگه نیوز ـ
بڕیارە ئهمڕۆ یەکشەممە 10ی ئهیلولی 2017، پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی "گرنگ" ئەنجامبدەن، ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت، هەوڵدەدرێ پێش 15ی ئەیلول پەرلەمان کارا بکرێتەوە.
دوای کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ، بڕیاره ئهمڕۆ یەکشەممە 10ی ئهیلولی2017، پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر لەسەر ئاستێکی باڵا لە بارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان کۆببنەوە.
هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە توویتێکدا له تویتهر رایگەیاندووە: "رۆژی یەکشەممە پارتی و یەکێتی (کۆبوونەوەیەکی گرنگ) ئەنجامدەدەن".
ئهوهشی وتووه: "له كۆبوونهوهكهدا هەوڵی هاوبەش دەدرێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی راپرسی و کاراکردنەوەی پەرلەمان لانی کەم پێش 15ی ئەیلول".
شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی ، جێگری سەرۆکی پارتی و شاندی یەکێتیش بە سەرۆکایەتی مەلابەختیار ، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی دەبێت.
کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاندووە، لەگەڵ یەکێتی هەموو پرسەکان یەکلایی دەکەنەوە و دەیانەوێ بگەنە بڕیاری کۆتایی.
بێگەرد تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، کە ئەندامی شاندی حیزبەکەی بوو بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ، دەڵێت "ئومێدی زۆر گەش و باش هەیە، من زۆر گەشبینم و لە چەند رۆژی ئایندەدا ئەنجامەکەی دەبینین".
دوای ئەوەی لەگەڵ یەکێتی کۆبووەوە، گۆڕان سێ خاڵی وەک مەرج بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان داوەتە شاندی یەکێتی، کە یەکێکیان کۆبوونەوەی سێقۆڵی پارتی، یەکێتیی و گۆڕانە.
بەپێی زانیاری میدیاکانی پارتی دوو خاڵەکەی دیکەی گۆڕان، یەکێکیان ئەوەیە گەرەنتی لە پارتی وەربگیرێ بۆ جێبەجێکردنی داواکانیان. سێیەمیش ئەوەیە، دوای ئاساییکردنەوەی، یەکەم کاری پەرلەمان هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بێت.
دوای دوو ساڵ لە پەکخستنی، هەوڵەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێش راپرسی 25ی ئەیلول چڕبوونەتەوە و زۆربەی بۆچوونەکان بۆ ئەوەن کە تا 20ی ئهیلولی 2017، پهرلهمانی كوردستان كارا بكرێتهوه.
لە کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی پاکێجێکی حەوت خاڵی بۆ چارەسەری کێشەکان بڕیاری لەسەر درا و لە دوو رۆژی رابردووشدا پەیامەکەی گەیاندە گۆڕان و کۆمەڵ و رۆژی یەکشەممەش لەگەڵ پارتی تاوتوێی دەکات.
حەوت خاڵەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
1. ئاساییكردنەوە و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان.
2. لەپێناو بەدیهێنانی هاوسەنگی لەنێوان مووچەی پلەباڵاكان و مووچە كەمەكاندا، پێویستە پاشەكەوتكردنی مووچە لەڕێگەی پەسندكردنی پرۆژەیاسایەكی تایبەت لاببرێت و گەرەنتی دانەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی مووچەخۆران بكرێت.
3. متمانەبەخشین بە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی سندوقی داهاتە نەوتی و غازییەكان.
4. هەمواری یاسای هەڵبژاردن و دەستەبەركردنی مافی دەنگدانی دانیشتووانی ناوچە دابڕێندراوەكان، بۆئەوەی نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت لە پەرلەمانی كوردستان.
5. پەسندكردنی یاسای ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی.
6. لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور بۆ راپرسی، متمانەی پێببەخشرێتەوە بۆ ئامادەكردنی دەستووری دەوڵەتی كوردستان.
7. هەمواری یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ژمارە (1)ی ساڵی (2005).
AM:08:26:10/09/2017
ئهم بابهته 2908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت