کۆبوونەوەی وەفدی باڵای پارتی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەستیپێكرد


وێستگە نیوز -

كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتمانی  له‌  مەکتەبی سیاسی یەکێتی  له‌ شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد .

وه‌فدی  یەکێتی لە مەلا بەختیار و حاکم قادر و شێخ جەعفەر و عومەر فەتاح پێكهاتوون.

وه‌فدی پارتی له‌ د. رۆژ نوری‌ شاوەیس، زەعیم عەلی‌، عیزەدین بەرواری‌، مەحمود محەمەد .

نیوەرۆی ئەمڕۆس وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ  بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان له‌ شاری سلێمانی کۆبوویەوە و  بزووتنەوەی گۆڕان سێ پێشنیازی دا بە  پارتی.

له‌ باره‌ی پێشنیازه‌كانی گۆڕانه‌وه‌ په‌یامنێری وێستگه‌ نیوز وتی: "پێشنیازه‌كانی گۆڕان بریتین له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی، كاركردن بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی خۆیدا، پێكهێنانی وه‌فدێكی نیشتمانی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا".




PM:03:08:16/11/2017














ئه‌م بابه‌ته 4208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو