ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ

بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ی ئازاری 2019، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بڕیاربوو دوێنێ یەکشەممە كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكرێت، به‌ڵام دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ.


به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌ نیوز، بڕیارە ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ی ئازاری 2019،  هەر دوو شاندی پارتی و یەکێتی‌ بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ  کۆببنەوە و هه‌ر ئەمڕۆش هەر دوو حزبەکە لەسەر سەرجەم پرسەکانی‌ بەغدا و  حکومەتی هەرێم  رێککبکەون.

دوێنێ وەفدێکی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستانیان کرد.

ئەمەش لەکاتێدایە، لەدوای‌ کۆبوونەوەی‌ 18ی‌ شوباتی‌ پەرلەمانەوە کە بەبێ یەکێتی‌ دەستەی‌ سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان هەڵبژێردرا، کۆبوونەوەکانی‌ نێوان پارتی‌ و یەکێتی‌ راگیراون و ناکۆکی‌ لەنێوان ئەو دوو حزبەدا دروستبووە به‌تایبه‌تی لەسەر پرسی کەرکوک.

هــ. ر


AM:09:22:04/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو