کرێکارێک لەناو بیرێکی ئاودا گیانی لەدەستدا
کرێکارێک لەناو بیرێکی ئاودا گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، كرێكارێك له‌ناو بیرێكی ئاودا گیانی له ده‌ستداوه و له ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی پزیشكی نۆژداری كراوه.
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کرێکارێک بەناوی ئه‌سعه‌د حسێن عه‌زیز، لەدایکبووی 1955 دانیشتووی گەڕەکی بەردەسوری قەزای کەلار بەمەبەستی خاوێن کردنەوەی بیرێکی ئاو، دەڕواتە ناو بیرێکەوە لەناو باغی هاوڵاتیەک لە نێوان کەلارـ ناحییەی رزگاری بەڵام لەکاتی کارکردن‌دا لەنێو بێرەکە گیانی لەدەستدا".
راشیگه‌یاندووه: لە ئێستادا تەرمەکەی دەرهێنراوەتەوە و بەمەبەستی پشکنین رەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و هۆکاری گیان لەدەستدانی نادیارە و پۆلیس چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشکیە لەسەر هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەوهاوڵاتیە.
هــ. ر
AM:11:30:05/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت