كرێكارێك لهكاتی كاركردندا كهوته خوارهوه و گیانی له دهستدا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند، ئەمڕۆ پێنجشهممه 12ی تهمموزی 2018، لەگەڕەكی بەختیاری لەشاری سلێمانی هاوڵاتییەك لەكاتی كاركردنیدا كەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا ئهوهشی وتووه: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان هاوڵاتییەكە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی گواسترایەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
راشیگهیاندووه، هاوڵاتییەكە ناوی (أ، ن، ر)ەو لە دایكبووی 1981، پیشەی كرێكار بووە و لەكاتی كاركردنیدا لە پەیژەی بینایەكەوە كەوتوهتە خوارەوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لەوێ گیانی لەدەستداوە.
هــ. ر
PM:01:14:12/07/2018
ئهم بابهته 3736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت