ئه‌و داعشه‌ی دەستی لە کوشتنی سێ براكه‌ی سه‌ڵاحه‌دیندا هەبوو کوژرا

‌لە كوشتنی سێ براكەی پارێزگای سەلاحەدین بەشداربووە

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی كوژرانی گورگی مەكحولی راگەیاند، كە چەكدارێكی دیاری‌ داعشە و لە كوشتنی سێ براكەی پارێزگای سەلاحەدین بەشداربووە.


بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری كە شانەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە ناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەلاحەدین دەستیانكەوتووە، ئەمڕۆ هەینی 22ی شوباتی 2019، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تونێلە نهێنییەكانی چەكدارانی داعشیان لە چیای مەكحول لە رۆژئاوای گوندی مەسحك كردووەتە ئامانج".

بەپێی بەیاننامەكە: "لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو چەكداری داعش كوژراون كە یەكێكیان بە گورگی مەكحول ناسراوە و یەكێك بووە لەو چەكدارانەی ئەو سێ برایەیان گوللـەبارانكردن كە چەند رۆژێك لەمەوبەر بۆ كۆكردنەوەی دۆمبەڵان چووبوونە چیای مەكحول".

هــ. ر


PM:05:39:22/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو