هۆشیار عه‌بدوڵا: هیچ بڕیارێكی گۆڕان لای كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا نییه‌

‌هۆشیار عەبدوڵا

وێستگه‌ نیوز ـ
هۆشیار عەبدوڵا رایگەیاند، كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا هیچ پۆستێكیان نییە لەناو بزوتنەوەی گۆڕان و هیچ بڕیارێكیش لای ئەوان نییە.


هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراکسیۆنی گۆڕان لەمیانی بەرنامەیه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند: چیا و نما کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا هیچ پۆستێکیان نییە لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا و، هیچ بڕیارێکیش لای ئەوانەوە نادرێت.

دەربارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی لە دوای مردنی رێکخەری بزوتنەوەکەوە ئاماژەی بەوە کرد، لە ساتی مردنی نەوشیروانەوە یەکێتی پیلانی هەیە بۆ دروستكردنی كێشە لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا و ئەمە جگە لە هەوڵی پارتییش بۆ هەمان مەبەست.

وتیشی: "هەوڵێك هەیە كە بزووتنەوەی گۆڕان لاوازبكرێت، چونكە گۆڕان دەیەوێت دەسەڵات بگۆڕێت".

هۆشیار عەبدوڵا، رەخنەی لە بڕیارەکەی یەکێتی گرت کە بەشداریی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی نەکرد و وتی، "دەبوایە یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکەی 18ی مانگی بکردایە و دواتر لەسەر پێکهێنانی حکومەت گفتوگۆ بکەن".

جەختیشی کردەوە: "عەیبەیەکی ئێجگار گەورەیە یەکێتی بڵێت من بە تەنها خۆم پارێزگار بۆ کەرکوک دادەنێم."

سەبارەت بە کێشەکانی ناو بزوتنەوەکەیان ئاماژەی بەوە کرد، لەکاتی بوونی نەوشیروان مستەفاشدا کێشە هەبووە و ناکۆکی هەبووە.

هــ. ر


AM:08:57:21/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 4752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو