كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان به چه‌ك خۆی كوشت
وێستگه نیوز ـ
كچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵی خەڵکی پارێزگای ئیلام بە هۆی دەمەقاڵەی لەگەڵ باوکی، به چه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه، رۆژی دووشەممە 18ی ئه‌یلولی 2019، کچێکی تەمەن 16 ساڵ، بە ناوی زەینەب ئازادی، کە خەڵکی بەخشی پەهلە سە ربە شاری دێهلۆڕانی پارێزگای ئیلام بووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند کە، زەنەب دوای ئەوەی بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه لەگەڵ باوکی بووەتە دەمەقاڵێی، دواتر خۆی کوشتووە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا رایگەیاند: زەینەب لە کاتێکدا کە باوکی لە حەمام بووە، بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەسەرەتای ساڵی 2019ه‌وه له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لانیکەم پێنج کچی تەمەن خوار 18 ساڵ کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هــ. ر
PM:06:16:20/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 4024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت