كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌ لایه‌ن باوكییه‌وه‌ كوژرا


وێستگه‌ نیوز ـ
کچێکی ته‌مه‌ن 18 ساڵی خەڵکی مەهاباد بە بیانووی هەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەلایەن باوکیەوە کوژرا.


بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە 17ی شوباتی 2019، کچێکی تەمەن 18 ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "لیدا ئەحمەدزادە" بە دەستی باوکی کوژراوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ وا بڵاوكرایه‌وه‌ کە لیدا خۆی کوشتووە، "بەڵام دوای بەدواداچوونەکان دەرکەوت کە ناوبراو بە بیانووی بوونی پەیوەندی خۆشەویستی و لەلایەن باوکیەوە کوژراوە".

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە رایگەیاند،  "باوکی لیدا دوای ئەوەی ئاگادار کراوەتەوە کە کچەکەی پەیوەندی خۆشەویستی هەیە، کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانی نەیهێشتووە بڕوات بۆ قوتابخانە و بە چەکی تاپڕ کوشتوویەتی".

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند: رەزا ئەحمەدزادە جووتیار و ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێرانیشە.

دوو هەفتە بەر لە ئێستاش کچێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی "هۆزان خواهشی" بە بیانووی بوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەلایەن باوکیەوە کوژرابوو.

هــ. ر


AM:10:39:19/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 14816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو