ژنێک بە هاوکاریی گەنجێک له‌ دهۆك هاوسەرەکەی خۆی کوشت


وێستگه‌ نیوز ـ
لە دهۆک ژنێک بە هاوکاریی گەنجێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بە چەقۆ هاوسەرەکەی خۆی  کوشت و پۆلیسیش روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.


رائید هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: "کاتژمێر دووی شەوی رابردوو گەنجێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەچێتە ماڵی هاوڵاتییەک و، بە هاوکاریی ژنەکە بە چەقۆ هاوسەرەکەی دەکوژن".

به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆك راشیگەیاند، تەمەنی گەنجەکە 23 ساڵە، خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و دانیشتووی کۆمەڵگەی دۆمیسە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوڵاتییەی کە کوژراوە تەمەنی 54 ساڵە و ئەفسەر بووە بە پلەی موقەدەم لە هێزەکانی پێشمەرگە و ژنەکەش بە رەگەز عەرەبە و تەمەنی 32 ساڵە.

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ئاشکراشیکرد، لێکۆڵینەوەیان لەسەر رووداوەکە دەستپێکردووە و دەرکەوتووە ئەو گەنجە و ژنەکە ماوەی ساڵێکە پەیوەندییان هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی شوباتی 2019، گەنجەکە و ژنەکەش دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

هــ. ر


PM:08:47:12/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 4636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو