ژنێك به‌هۆی خۆ هه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
سۆما سەڵەواتی
وێستگه نیوز ـ
ژنێکی لاوێکی خەڵکی شاری سنەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له رێگه‌ی خۆهەڵواسینه‌وه کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه، رۆژی دووشەممە 11ی شوباتی 2019، ژنێکی تەمەن 25 ساڵی خەڵکی سنە لە ماڵی باوکی خۆی لە گۆڕەپانی نبوەتی ئه‌و شارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەو ژنە تەمەن 25 ساڵە ناوی سۆما سەڵەواتی-یه، هاوسه‌رگیری كردووه، به‌ڵام هۆکاری خۆکوشتنه‌كه‌ی روون نەبووەتەوە.
لە سەرەتای ئەمساڵه‌وه تا ئێستا لانیكه‌م پێنج ژن لە پارێزگای کوردستان کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هــ. ر
PM:07:57:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 25060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت