وتەبێژی ئیسرائیل: ئەمە باڵیۆزخانەی ئیسرائیلە لە عیراق


وێستگه‌ نیوز ـ د. سەنگەر سەید قادر

وته‌بێژی حكومه‌تی ئیسرائیل كردنه‌وه‌ی باڵیۆخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ عیراق راگه‌یاند كه‌ په‌یجێكی فه‌یسبوك و ماڵپه‌رێكه‌ و ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یەتی له‌ عیراق و پیرۆزبایی خۆیشی لە عیراقییەکان کرد.

ساڵی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ماڵپەڕی (ئیسرائیل بەزاراوەی عیراقی) كردوە و ماڵپەڕەكە بە زاراوەی عیراقیە و گرنگی بە ژیان و مێژ و كلتور و میوزیكی عیراقیە یەهودیەكان و مێژوو كلتوری عیراق دەدات.

ئوفێر جەندلمانی، وتەبێژی حكومەتی ئیسرائیل رایگەیاند: ئەو پەیجە وەك باڵیۆزخانەی ئیسرائیلە لە بەغدا بۆ عیراقیەكان هەروەها پیرۆزبای لە عیراقیەكان كرد بە هۆی گرنگی دانیان بەو ماڵپەڕە و تێپەڕاندنی 100 هەزار لایك.

ئەم وتانەی ئوفێر جەندڵمان بەومانایە دێت كە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە كە باڵیۆزخانەیەكی ئۆنلاینی ئیسرائیلە دەتوانرێت داواكاری عیراقیەكان بگەیەنرێتە وەزارەتی دەرەوە، چونكە مەڵپەڕەكە پەیجی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلە.

پێشتر و لە سەرەتای ئەمساڵدا حكومەتی ئیسرائیل عیراقی لە لیستی وڵاتانی دوژمن دەرهێنا و ئاماژەشی بەوەكرد كەلەساڵی رابردودا سێ وەفدی عیراقی سەردانی ئیسرائیلیان كردوە.

ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل كە سەربەزانكۆی تەلئەڤیڤە لە راپۆرتێكدا رایگەندبوو، ئیسرائیل چیتر عیراق بۆ ئێرانیەكان جێناهێڵێت و هاوشێوەی سوریا دەبێتە جێگای ململانێ و روونەڕووبونەوەی ئیسرائیل و ئێران.

مێژووی پەیوەندیەكانی ئیسرائیل و عیراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1930 كە ئەوكات بە رۆژئاوای قودس ناسراوبوو
لەساڵی 1932 بەریتانیا بۆری نەوتی كەركوك حەیفای ده‌ستپێكرد و تاساڵی 1948 نەوتی هەناردەی ئیسرائیل دەكرد، بەڵام دوای راگەیاندنی دەوڵەتی ئیسرائیل، عیراق هەموو پەیوەندیەكانی لەگەڵ پچڕاند و ساڵی 1960 ئیسرائیل عیراقی خستە لیستی وڵاتانی دوژمنەوە.


PM:06:12:08/02/2019






ئه‌م بابه‌ته 3980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو